ڕۆبێرتۆ مارتینێزی ڕاهێنەری پورتوگال دووپاتی کردەوە کە ئەستەمە پێشبینی کاتی وازهێنانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی بکات، سەرەڕای ئەوەی پێشتر ئاماژەکانی ئەو یاریزانە سەبارەت بە ئەگەری کۆتاییهێنان بە ژیانی وەرزشی بەم نزیکانە.
مارتینێز ڕوونیشیکردەوە، ڕۆناڵدۆ خاوەنی عەقڵیەتێکی ناوازەیە کە ڕێگەی پێدەدات تەنها سەرنجی لەسەر ئێستا بێت بەبێ ئەوەی بیر لە ئایندەی دوور بکاتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، فێربووە چاوەڕێی هیچی لێ نەکات، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە کاپتنی هەڵبژاردەی نیشتمانی تووشی پێکانێکی سوکی ماسولکەکانی بووە، بەڵام پێکانێکی قورس نییە، ڕەنگە بەم زووانە بگەڕێتەوە بۆ ڕاهێنانەکان.
ڕاهێنەرەکە جەختی لەوە کردەوە کە ڕۆڵی ڕۆناڵدۆ لەناو تیپەکەدا بە هۆی ئەزموون و توانای کۆتایی هێنانەوە بە گرنگ دەمێنێتەوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە عەقڵیەتی ئیلهامبەخشی ئەو پاڵنەرە بۆ ئەوەی ڕۆژانە هەوڵبدات بۆ پێشکەوتنی بەردەوام.