محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بۆ مۆندیالی 2026، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمە دەستکەوتێکی مێژووییە و پێگەی عێراق لە نێوەندە وەرزشییە جیهانییەکاندا بەهێزتر دەکات. هەر بەم بۆنەوە ئەمڕۆ و سبەی کردە پشووی فەرمی.

بەگوێرەی راگەیێندراوێک کە ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ی نیسانی 2026، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی رایگەیاند، “پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکەین بۆ ئەو دەستکەوتە وەرزشییەی کە پاڵەوانانی هەڵبژاردەی نیشتمانی بە گەیشتنیان بۆ جامی جیهانیی 2026 بەدەستیانهێنا. ئەمە هێنانەدی خەونی ئەو جەماوەرە بوو کە چاوەڕوانی ئەم ساتە مێژووییەیان دەکرد.”

هەر بەم بۆنەیەوە محەممەد شیاع سوودانی، ئەمڕۆ و سبەی کردە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامو دەزگاکانی دەوڵەت.