خه‌بات: حەمە ئەحمەد جاف:- کاتژمێر 4 ی ئێوارەی دوێنێ لەزنجیرە کۆڕەکانی خۆیدا، کتێبخانەی حەیدەری لە هۆڵی کتێبخانە لە گەڕەکی ئازادی، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە یادی نووسەری ناسراوی هەولێر (مەحموود زامدار) بەناونیشانی (مەحموود زامدار… یاد و وەفا) سازکرد. شایانی باسە بەڕێزان: د. ڤیان زامدار و عەبدولڕەحمان فەرهادی و د. ئامانج غازی و نازم دڵبەند بەشدارییان لە ڕێوڕەسمەکەدا کرد.