وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەت زانستی ڕایگەیاند: لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی داراییی هاووڵاتییان و خانەوادەی فێرخوازان و ئەو دۆخەی کە ناوچەکە دووچاری هاتووە، بڕیار درا بە داشکاندنی کرێی خوێندن بە ڕێژەی (٢٠٪) سەرەڕای داشکاندنی پێشوو کە بریتییە لە ڕێژەی (٤٥٪).

دوای کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (٢٦ / ٣ / ٢٠٢٦) لەپێناو هاوکاریی زیاتری خانەوادەی بقوتابییان بڕیار درا بە داشکاندنی کرێی خوێندن بە ڕێژەی (٢٠٪)، سەرەڕای داشکاندنی پێشوو کە بریتییە لە ڕێژەی (٤٥٪) بەمەرجێک قوتابی/ خوێندکار تاکوو (٣ / ٥ / ٢٠٢٦) تەواوی قیستەکانی بدات، ئەم بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرجەم ئاستەکانی خوێندنی بەرایی (بەیانییان و ئێواران) و (دیبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) دەگرێتەوە.