ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ـی 3ـی 2026، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، پرسە و سەرەخۆشیی لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، پرسە و هاوخەمیی خۆی بۆ شەهیدانی پێشمەرگە دەربڕی و پشتیوانی ئەمەریکاشی بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکوومەت، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمیی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەربڕی.
لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و ئاڵنگارییە ئابورییەکان تاوتوێ کران.