بەگوێرەی میدیاكانی ئیسرائیل، عەلی رەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران كوژراوە، ئەوەش دوای ئەوە ئەو وڵاتە شەوی ڕابردو هێرشێكی چڕ و فراوانی كردە سەر بەندەر عەباسی باشوری ئێران.
بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلی، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، لە هێرشەكانی وڵاتەكەیدا عەلی رەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر بەندەر عەباس کوژراوە.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئیسرائیلە، تەنگسیری بەرپرسی داخستنی گەرووی هورمز بووە بە رووی کەشتییەکاندا.
شەوی ڕابردو هێرشی چڕ و فراوانكرایە سەر بەندەر عەباس و باڵەخانەیەكی هەشت نهۆمی بەتەواوی خاپوركرا، كە بەگوێرەی میدیاكانی ئیسرائیل ناوەندی ئۆپراسیۆنەكانی سوپای پاسداران بوە.