فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی داستانی توڕەیی دژی ئێران بەردەوام دەبێت و توانای دەریایی ئەو وڵاتە بەتەواوی لاواز کراوە.

  ئەدمیراڵ براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ”سێنتکۆم”، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی داستانی توڕەیی بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچووە و ئۆپەراسیۆنەکەیش هێشتا بەردەوامە.

بەوتەی کوپەر، هێزەکانی ئەمریکا تاوەکو ئێستا زیاتر لە 10 هەزار ئامانجی سەربازییان پێکاوە و ئیسرائیلیش هەزاران ئامانجی دیکەی بۆردومان کردووە.

٠ یەکێک لە گەورەترین دەستکەوتنی ئەم ئۆپەراسیۆنە، تێکشاندنی 92%ـی هێزە دەریاییەکانی ئێرانە، کەشتییە سەربازییە بەهێزەکانی ئێران لەناوچوون.

٠ ئێران توانای ئەوەی نەماوە هێزی دەریایی خۆی لە ناوچەکە و جیهاندا بەکاربهێنێت.

 فەرماندەی سێنتکۆم ئاشکرای کرد، زیاتر لە دوو لەسەر سێی کارگەکانی بەرهەمهێنانی مووشەک، درۆن، دامەزراوە دەریاییەکان و کارگەکانی کەشتیسازیی ئێران لەناو براون یاخود زیانی گەورەیان بەرکەوتووە.