چوارشەممە 3/25، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە باڵیۆز تۆم بەڕاک، نێردەی تایبەتیی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ سووریا و باڵوێزی ئەمەریکا لە تورکیا پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا باڵیۆز بەڕاک ، پرسە و سەرەخۆشیی لە سەرۆکی حکوومەت کرد بۆ شەهیدانی پێشمەرگە لە هێرشی مووشەکیی بالیستیی ئێرانی بۆ سەر بنکەکانی پێشمەرگە لە دەڤەری سۆران.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆز تۆم بەڕاک-ی کرد بۆ پەیوەندی و هاوخەمی.

لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.