ئەمڕۆ چوارشەم 25ی ئاداری 2026، دەوڵەتی ئیمارات ئێوارەی ئەمڕۆ، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە مووشەکییە “تیرۆریستییە ناپاکانە”ی ئێرانی کرد کە دوو بارەگای سەربازییان لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج، و بەهۆیەوە دەیان پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە بەیاننامەیەکدا دووپاتی کردەوە کە “ئەم دەستدرێژییانە پەرەسەندنێکی مەترسیدار و پێشێلکاریی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتین”، هاوکات هاوسۆزیی تەواوی دەوڵەتی ئیماراتی لەگەڵ کۆماری عێراق و حكوومەتی هەرێمی کوردستان دووبارە کردەوە، سەرباری پاڵپشتیکردنی بۆ هەر هەنگاوێک کە ئاسایش و سەلامەتیی هاووڵاتییانی بپارێزێت و سەقامگیرییەکەی بهێڵێتەوە.
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆی ئاراستەی کەسوکار و خانەوادەی شەهیدان، حكوومەتی عێراق، گەلەکەی و حكوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ئەم هێرشە تاوانکارییە، و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواست.