دەستەی کەشناسیی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە لە بەیانییەوە (هەینی) بارانبارین لەگەڵ هەورەبروسکە زۆربەی ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
• هەینی (سبەی): ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت، بارانی مامناوەند لە هەرێمی کوردستان و بەشە ڕۆژهەڵاتییەکانی ناوەڕاست و باشووری وڵات دەبارێت و هەورەبروسکەی لەگەڵدا دەبێت. پلەکانی گەرما لە ناوەڕاست و باشوور بەرز دەبنەوە، بەڵام لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کەمێک دادەبەزن.
• شەممە: ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت و بارانی مامناوەند لە ناوچەکانی ناوەڕاست وهەرێمی کوردستان دەبارێت. پلەکانی گەرما لە ناوەڕاست و باشوور چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە.
• یەکشەممە: بارانی مامناوەند بەردەوام دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست وهەرێمی کوردستان و هەندێک بەشی باشوور. پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری عێراق چەند پلەیەک دادەبەزن.
• دووشەممە: ئاسمان بەردەوام هەور دەبێت و بارانی مامناوەند لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت، لە ناوچەکانی باشووریش ئەگەری بارانی سووک هەیە. پلەکانی گەرما دووبارە ڕوو لە بەرزی دەکەنەوە .