کاروان محەمەد سینۆ _ خه‌بات

دەوڵەتی قەتەر ڕایگەیاند کە پاشکۆی سەربازی و پاشکۆی ئەمنی لە باڵیۆزخانەی ئێران و تەواوی فەرمانبەرانی ئەو دوو پاشکۆیە، “کەسانی باش نین”؛ ئەمەش لە پاش بەئامانجگرتنی بەردەوامی خاکی قەتەر لەلایەن ئێرانەوە دێت.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: یاداشتێکی فەرمییان ڕادەستی باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وڵاتەکە کردووە، تێیدا ئاماژە بەوە دراوە کە دەوڵەتی قەتەر هەریەک لە پاشکۆی سەربازی و پاشکۆی ئەمنی لە باڵیۆزخانەکە، لەگەڵ کارمەندانی ئەو دوو پاشکۆیە وەک “کەسانی نەخوازراو” دەناسێنێت و داوایان لێ دەکات لە ماوەی تەنها ٢٤ کاتژمێردا خاکی وڵاتەکە جێبهێڵن.
لە کۆتاییدا وەزارەتەکە جەختی کردەوە کە دەوڵەتی قەتەر مافی خۆیەتی هەموو ئەو ڕێکارانەی کە پێویستن بۆ پاراستنی سەروەری و ئاسایشی خۆی بگرێتە بەر، بە جۆرێک کە لەگەڵ بڕگەکانی یاسای نێودەوڵەتیدا بگونجێت.