سبەی پێنجشەممە (19ی ئاداری 2026) تاکوو یەکشەممە (29ی ئاداری 2026) پشووی فەرمی دەبێ”

حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی جەژنەكانی ڕەمەزان و نەوڕۆز، 11 ڕۆژ پشووی فەرمی لە سەرتاسەری كوردستان ڕاگەیاند. 

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ـی 3ـی 2026، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: “بەبۆنەی هاتنی جەژنەکانی ڕەمەزان و نەورۆز و بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی پێنجشەممە (19ی ئاداری 2026) تاکوو ڕۆژی یەکشەممە (29ی ئاداری 2026)، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێ.”

هاوکات دەشڵێ: “لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.”