ئەمڕۆ چوارشەممە 3/18، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شا عەبدوڵای دووەم، شای ئوردن ،دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئوردن و ناوچەکە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنەیان تاووتوێ کرد.

هەروەها گفتوگۆ لەبارەی پێشهاتەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکان و هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و عێراق و ئوردن و وڵاتانی ناوچە کرا.

لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، باس لە قەیرانی ئابووری و دەرهاویشتەکانی لەسەر عێراق و ناوچەکە کرا و ئاماژە درا کە حکوومەتی هەرێم بۆ یارمەتیدان و سووککردنی باری قورسی ئابووری وەک هەنگاوێکی یارمەتیدەر، ڕێگەی بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکی دا.