بۆ جاری دووەم هێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر. وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات دەڵێ، هێرشەکە درۆنی بووە و دوو پاسەوانی کونسوڵخانەکە برینداربوون.
ئەمە دووەم هێرشە لە ماوەیی هەفتەیەکدا لە ماوەی هەفتەیەکدا دەکرێتە سەر کونسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە ڕاگەیێنراوێکدا بە تووندی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی کرد و جەختی کردەوە، ئەم هێرشە درۆنییانە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێککەوتننامەی ڤیەننایە، کە پارێزبەندیی تەواو بۆ هەموو باڵەخانەکان و کارمەندە دیپلۆماتکارەکان لە جیهاندا دابین دەکات.
حکومەتی ئیمارات داوا لە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات، لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەبارەی هۆکارەکانی ئەم بۆردوومانە ئەنجام بدەن و هەموو ئەو کەسانەی لە ڕووداوەکەدا تێوەگلاون دەستگیر بکەن و سزایان بدەن.
– وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات دووپاتی کردەوە، پێویستە هەردوو حکومەت ڕێکاری پێویست بۆ پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان بگرنەبەر، تاوەکو ڕێگری لە هەر هەوڵێکی تێکدەرانە بکرێت کە مەبەستی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات و ناوچەکەیە.