ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەمشەو کاتژمێر 10:30 خولەک بە دوو درۆن هێرش کرایە سەر بنکەیەکی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان و پێشمەرگە لە گوندی مەلا قەرە لە نزیک مەخموور.

  ئومێد خۆشناو گوتی، “بنکەکە تایبەتە بە سەرباز و ڕاوێژکارانی فەرەنسا، بەهۆیەوە شەش سەربازی فەرەنسی بریندار بوون، باس لەوە دەکرێت دوو سەربازی تریش بریندار بووبن.

– پارێزگاری هەولێر ڕەتی کردەوە لە هێرشەکەدا هیچ پێشمەرگەیەک زیانی بەرکەوتبیت. دەشڵێت، لەگەڵ كۆنسوڵخانەی فەرەنسا لەسەر هێڵین لەسەر ئەو پێشهاتە.