جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا دەڵێ، “لە نزیکەوە” چاودێریی دۆخی بنکەیەکی سەربازی وڵاتەکەی لە هەولێر دەکات، دوای ئەوەی شەوی رابردوو بە درۆن هێرشی کرایە سەر.
میلۆنی لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا رایگەیاند، بەدواداچوونی ورد بۆ پێشهاتەکان دەکات و لە پەیوەندیی بەردەوامدایە لەگەڵ وەزیرەکانی بەرگری و دەرەوەی وڵاتەکەی.
میلۆنی نووسیویەتی: “بە ناوی حکومەت و بە ناوی خۆمەوە، هاوسۆزی بۆ هێزەکانمان دەردەبڕم کە لە هێرشەکەدا سەلامەت بوون. ئیتاڵیا شانازی بەو ئازایەتی و پیشەییبوونەوە دەکات کە هەموو رۆژێک لەپێناو ئاشتی و ئاسایشدا لە چەندین ناوچەی قەیراناوی نیشانی دەدەن.”