سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە یادی واژۆکردنی رێککەوتنامەی 11ـی ئادار، جەخت لە داکۆکیکردن لە ماف و دەسکەوتە نیشتمانییەکانی گەلی کوردستان دەکاتەوە. 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ـی ئاداری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ئێکس” پەیامێکی بە بۆنەی ساڵیادی واژۆکردنی رێککەوتنامەی 11ـی ئاداری 1970 بڵاوکردەوە.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی رێککەوتنامەکەی بە “دەسکەوتێکی مێژوویی و بەهاداری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە رابەرایەتیی رێبەری نیشتمانیمان بارزانیی نەمر” وەسف کردووە.

سەرۆکی حکوومەت لەم یادە گرنگەدا، جەخت لە داکۆکیکردن لە ماف و دەسکەوتە نیشتمانییەکانی گەلی کوردستان و پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.