وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە گوژمەیەکی تر لە تەمویلی مووچەی مانگی شوبات خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی.
وەزارەتی دارایی لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە: “دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە (٨ی ئازاری ٢٠٢٦ گوژمەیەکی تر بەبڕی (٣٦٥) ملیار و (٧٠٢) ملیۆن دینار وەک بەشێکی تر لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.”
ئەوەش خراوەتە روو: “چاوەڕێ دەکەین سبەی دووشەممە لەگەڵ گەیشتنی تەواوی تەمویلی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بکەین.”