ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی ئاداری 2026، لە شاری هەولێر سەرۆک مەسعود بارزانی بەشداری لە پرسەی شەهید وڵات تاهیر کرد.
سەرۆک بارزانی پرسە و سەرخۆشیی خۆی گەیاندە خانەوادەی و کەسوکاری شەهید وڵات و هاوخەمی خۆی پێ ڕاگەیاندن.
شەهید وڵات تاهیر لە ئەنجامی هێرشی دڕۆنیی ئێوارەی دوێنێ بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن گرووپە لە یاسا دەرچووەکان شەهید بوو.