لە هێرشێکی ئاسمانیی چاوەڕواننەکراودا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل پێنج کۆمەڵگەی ستراتیژیی کۆگاکردنی نەوتیان لە تاران و پارێزگای ئەلبورز بۆردوومان کرد، ئەمەش گورزێکی کوشندەیە لە کەرتی دابەشکردنی سووتەمەنی لە ناوخۆی ئێران.

 شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل قووڵایی خاکی ئێرانیان کردە ئامانج و ناوەندە هەستیارەکانی کۆمپانیای نیشتمانیی دابەشکردنی نەوتیان لە تاران و دەوروبەری پەکخست. ئەم هێرشانە ڕاستەوخۆ ژێرخانی وزەیان کردووەتە ئامانج بۆ ئەوەی پرۆسەی دابەشکردنی سووتەمەنی لە پایتەخت تووشی قەیران بکەن.

  وەیس کەرەمی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نیشتمانیی دابەشکردنی نەوت، وردەکاریی زیانەکانی ئاشکرا کرد و گوتی: لە ئەنجامی پێنج هێرشی یەک لە دوای یەک بۆ سەر  کۆمەڵگەی ستراتیژی لە تاران و ئەلبورز، چوار شۆفێری تانکەری نەوت گیانیان لەدەستداوە.