به‌ها ئه‌عره‌جی، په‌رله‌مانتار و سیاسه‌توانی عێراقی ئاشكرای ده‌كات، كه به‌هۆی دۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌وه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ڕاگیرا و داهاتی عێراقیش ئێستا سفڕه.
به‌ها ئه‌عره‌جی له‌میانی دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگه‌یاند: “له دوێنێوه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له عێراق ڕاگیراوه، ئه‌وه‌ش زیانێكی گه‌وره له ئابووریی عێراق ده‌دات، ئه‌مه له كاتێكدایه لێره‌و له‌وێ هاوار ده‌كرێ كه ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلمان ناوێ و كه‌ی كاتی ئه‌وه‌یه، ئێمه ده‌بێ خه‌م له وڵاته‌كه‌مان بخۆین، چونكه داهاتی عێراق له دوێنێوه سفڕه،”
له پرسیاری ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر تا مانگێكی تر عێراق نه‌توانێ نه‌وت هه‌نارده بكات، ئایا ده‌توانێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بدات؟، به‌ها ئه‌عره‌جی هه‌رچه‌نده نه‌یده‌ویست به ڕوونی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه، به‌ڵام پاشان گوتی: “ئه‌گه‌ر مانگێك بێت عێراق ده‌توانێ مووچه بدات، ڕه‌نگه مووچه دوابكه‌وێ، به‌ڵام ده‌توانێ بیدات، به‌ڵام دوای ئه‌وه دۆخه‌كه بۆ عێراق زه‌حمه‌ت ده‌بێت.”