ئەمشەو چەندین هێرش لە ڕێگەی درۆنەوە کرایە سەر شاری سلێمانی، سەرەتا چوار جار بە درۆن هێرشکرایە سەر یەکەی 70 دواتریش بە دوو درۆن هێرش کرایە سەر هۆتێل تایتانیک.

  بە درۆن هێرشکراوەتە سەر شاری سلێمانی لە نزیک هۆتێل تایتانیک ئاگر کەوتۆتەوە و بەرگریی شارستانی لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەیە.”

 تەنیا ئەمشەو چوار جار هێرشی درۆنی کراوەتە سەر هێزەکانی 70 لە شاری سلێمانی

  تا ئێستا بە هەشت درۆن هێرش کراوەتەوە سەر شاری سلێمانی، چوار درۆن بۆ سەر یەکەی 70 بووە و دوو درۆن بۆ سەر هۆتێل تایتانیک و دوو درۆنەکەی دیکەش بۆ بارەگەی حیزبێکی ڕۆژەهەڵات بووە.