کەمێک پێش ئێستا چەند دەنگێکی بەهێز کە زیاتر لە پێنج دەنگ بوون لە ئاسمانی هەولێر بیستران و چەند هێرشێکی گەورە لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانیی هاوپەیمانان تێکشکێنران.
هێرشە درۆنییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی عێراق بۆسەر شاری هەولێر بەردەوامن، لە ماوەی هەشت ڕۆژی جەنگدا زیاتر لە 100 هێرش کراوەتە سەر هەولێر.
ئەمشەو شەممە زیاتر لە پێنج هێرشی درۆنی کرانە سەر شاری هەولێر و سەرجەمیان لە ئاسمانەوە لەلایەن سیستەمی بەرگری هاوپەیمانانەوە تێکشکێنران، بێ ئەوەی هیچ زەرەر و زیانێکی گیانی و مادییان هەبێت.