رێبوار حەمەلاو شوانى
به‌دڵنییاییه‌وه سیمبول و ڕابه‌ر هه‌ر له خۆیه‌وه به بڕیارێك دروست نابێت، به‌ڵكو ده‌رئه‌نجامێكی سروشتی و ئاسایی ته‌مه‌نێك له خه‌بات و به‌رخودان و قوربانیدان و ئه‌زموونی سیاسی و دبلۆماسی و په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تییه، كه هه‌موو ئه‌مانه له نێو كه‌سایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دا بوونی هه‌یه به‌ر لە دۆستان، دوژمنانیش دانیان پیاناوه. بۆیه بوونی ڕابه‌ر له قازانجی نه‌ته‌وه‌یه‌كه نه‌ك ته‌نیا حزب و كه‌سێك به‌پێی هه‌موو پێوه‌ره‌كان بوونی سیمبول و ڕابه‌ری متمانه‌پێكراو له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له جیهانی ئه‌مڕۆدا زه‌رووره‌تێكی مێژوویی و گرنگه به‌تایبه‌تی سه‌رۆك مسعود بارزانی به‌و مێژوو و ئه‌زموونه سیاسیی و خه‌بات و دبلۆماسی و پێشمه‌رگایه‌تییه‌ی كه هه‌یه‌تی وه‌ك پێناسه و مێژووییه‌كی پڕ شانازی بووه‌ته ناسنامه و ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش، بارزانی هێما و ڕابه‌رێكی كارێزمای گه‌لی كورده له قۆناغه جیاوازه‌كانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی كورد له پێناو ئازادی، سه‌ربه‌خۆیی و رزگاری هه‌موو ته‌مه‌نی فیدای دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی و به‌دیهێنانی مافه ره‌واكانی كردووه له هه‌موو قۆناغه سه‌خت و هه‌ستیاره‌كاندا به‌بێ گوێدانه سنووره ده‌ستكرد و هه‌ڕه‌شه‌كان و له هه‌ر شوێنێك گه‌لی كورد پێوستی به پشتیوانی و هاوكاری بوو بێت بووه‌ته فریادڕه‌س ئه‌وه‌ش بە به‌ڵگه وكرده‌وه‌ش جێبه‌جێكراوه به‌تایبه‌تی ڕووداو و پێشهاته‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی له باكوور و رۆژئاوای كوردستان هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی له پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه و چه‌سپاندنی ماف و شوناسی گه‌لی كورد بووه، به هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌سه‌ر رووداوه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و سووریا ، ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و وڵاتانی ناوچه‌كه و ئه‌وروپایی توانی به كاریگه‌رییه سیاسی و دبلۆماسییه‌كانی ڕۆڵی گرنگ له گۆڕینی هاوكێشه مه‌ترسیداره‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و له به‌رژوه‌ندی گه‌لی كورد ببینێت، ئیتر ئه‌و هه‌وڵانه چ له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی بوو بێت یانیش ده‌ره‌وه رووداو و پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تا دا له به‌رژوه‌ندی گه‌لی كورد نه‌بووه، به‌ڵام ڕابه‌رایه‌تی ژیرانه‌ی سەرۆک بارزانی و سه‌نگ و پێگه‌ی خۆی وه‌ك سیمبول و ره‌مزی باڵای نه‌ته‌وه‌یی خۆی خسته‌گه‌ڕ ، نه‌ك ته‌نها له چوارچێوه‌ی وتار به‌ڵكو وه‌ك پارێزه‌ر و پشتیوانی گه‌له‌كه‌ی هه‌موو ئه‌م جموجۆڵه سیاسیی و دبلۆماسییانه‌ی سه‌رۆك بارزانی ، توانی له ماوه‌یه‌كی كورت دا گۆڕانكاری گه‌وره و ئه‌رێنی له‌سه‌ر هاوكێشه‌كانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ پرسی كورد له رۆژئاوای كوردستان دروست بكات ، چونكه مێژوو گه‌واهیده‌ره له قۆناغێكی هه‌ستیار و مه‌ترسیداری ئێستا كه تێده‌رپه‌ڕێت ، ڕووداوه‌كان خێرا ده‌گۆڕێن ، ده‌بێ كه‌سی به‌هێز و كاریگه‌ر هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی كاریگه‌ر ببینێت ، لەو كاته‌دا ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی وه‌ك ره‌مز و سیمبولی كورد بووه فریادره‌س بينمان له‌و پێشهاته خیرا و هه‌ستیارانه‌دا كه ڕووبه‌ڕووی گه‌لی كورد له رۆژئاوای كوردستان بوویەوە ، رابه‌رایه‌تی بارزانی به هێز و توانای دبلۆماسی و سه‌نگ و پێگه‌ی سیاسیی خۆی نه‌ك هه‌ر ته‌نها هاوكێشه‌كانی ڕاستكرده‌وه، به‌ڵكو ڕێگری كرد له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی گه‌وره له نێوان كورد و عه‌ره‌ب له‌ناوچه‌كه‌دا ، ئه‌و هه‌نگاوه ستراتیژییه‌ی سه‌رۆك بارزانی كردی ، ڕۆڵێكی مه‌زنی ئاشتیانه بوو له ناوچه‌كه‌دا ، ئه‌ویش به ڕێگه‌ی دبلۆماسییه‌ت و گوتاره نه‌ته‌وه‌یی و هێزی نه‌رمی ڕێگه‌ی نه‌دا سته‌مكاری به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد بكرێت ، له هه‌مانكاتیش دا توانی هاوسه‌نگییه‌كان رابگرێت و هه‌وڵه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی سه‌رۆك بارزانی چ له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و چ له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ڕێگه‌ی نه‌دا خه‌بات و به‌رخودان و قوربانیدانی گه‌لی كورد سفر بكرێته‌وه ، به‌ڵكو به هه‌نگاوه سیاسی و دبلۆماسییه‌كانی هه‌ر له هه‌ولێره‌وه تا وڵاتانی ناوچه‌كه و میونشن و داڤۆس ڕێگری له هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه نه‌زۆكانه کرد دژ به گه‌لی كورد له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییدا ئه‌و ڕۆڵه و هه‌نگاوه ستراتیژ وگرنگانه‌ی سه‌رۆك بارزانی له پێشهاته‌كاندا ، ئاماژه‌ن به بایه‌خ و گرنگی بوونی سیمبول و رابه‌ربه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو خوێندنه‌وه هه‌ڵه و بۆچوونانه‌کان به‌رانبه‌ر به كه‌سایه‌تی كارێزمایی بارزانی و ڕووداوه‌كانی ئه‌م دووییانه بۆ مێژوو هه‌موو ڕاستییه‌كانی سه‌لماند، ئه‌وه‌ی گرنگه بگووترێت ئه‌وه‌یه ڕابه‌ربوون نه پۆست و نه پایه و نه‌ئیمتیازه ، به‌ڵكو به‌رپرسیاریه‌تییه‌کە به پێی خه‌بات و تێكۆشان ، ته‌مه‌ن و ئه‌زموون و ژیری سیاسی ده‌یخاته ئه‌ستۆی سه‌ركرده مێژووییه‌كان.