به‌پێی زانیارییه‌كان، كه‌مێك پێش ئێستا (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3ی 3ی 2026)، به سێ درۆن، هێرش كرایه سه‌ر كه‌مپی ئازادی.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه كه‌سێك برینداره.
كه‌مپی ئازادی یه‌كێكه له كه‌مپه‌كانی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه ده‌كه‌وێته سنووری قه‌زای كۆیه.
له دوای هێرشی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، لێره‌و له‌وێ به درۆن و هێرش ده‌كرێته سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان.