خهبات: مسلم دۆلەمەری:- هونەرمەندی دیاری ڕۆژئاوای کوردستان دڵیار، کە ئێستا لە دەرەوەی وڵات ژیان بەسەر دەبات نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بۆ هەوادارانی بڵاو دەکاتەوە، هونەرمەند دڵیار سەبارەت بە بەرهەمە نوێکەی بۆ خەبات گوتی: نوێترین ڤیدیۆ کلیپم بەناوی (بدیتناتە) ئێستا سەرقاڵی کارکردنم و ئێستا لەقۆناغی کۆتاییدایە، لەچەند ڕۆژی داهاتوو پێشکەش بە هەوادارانم دەکەم. دڵیار، ئاماژەی بەوەشکرد کە بەرهەمە نوێکەی لەپەیڤ و ئاوازی خۆیەتی، هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند کە چیرۆکی ئەم بەرهەمەی باس لە ئەڤین و هێزی دیتنی عاشقێک دەکات بەرامبەر بەخۆشەویستەکەی کە لەکاتی دیتنی عەشقەکەی ژیان و تاریکایی شەوی بۆ ڕووناک دەکات.