وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێ، ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتەکانی هاتن و چوون بە تەواوی داخرا.

رۆژی شەممە 28ی شوباتی 2026، مەیسەم سافی،گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رايگەیاند: ” دوای چۆڵکردنی ئاسمانی عێراق، ئێستا ئاسمانی عێراق بە تەواوی بە رووی گەشتەکانی هاتن و چوون داخراوە “.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە 28ی شوباتی 2026 وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەکەی هێرشی بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد.

دواتریش میدیای ئەمریکی بڵاویکردەوە، هێرشەکە بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا بووە.