خه‌بات – مسلم دۆڵەمەری:- هونه‌رمه‌ند ئەحمه‌د یه‌حیا، گۆرانیبێژی دیاری زاخۆی ده‌لال، بۆ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز نوێترین ڤیدیۆ كلیپی بۆ هه‌وادارانی بڵاوده‌كاته‌وه، سه‌باره‌ت به‌به‌رهه‌مه نوێكه‌ی ئەحمه‌د یه‌حیا بۆ خه‌بات گوتی: نوێترین ڤیدیۆكلیپم به‌ناوی (قه‌برێ تاری ماڵامه‌یه) به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز پێشكه‌شی هه‌وادارانم ده‌كه‌م، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە هۆزانی به‌رهه‌مه نوێكه‌ی له‌لایه‌ن هۆزانڤان ئەحمەر عرب سلیڤانی ئاماده‌كراوه و ئاوازه‌كه‌شی خۆی دایناوه، هەروەها کاری میوزیكیش له‌لایه‌ن زه‌مان میوزیكه‌وه تۆماركراوه، هه‌روه‌ها ته‌واوی كلیپه‌كه‌ش له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر زانسو زاخۆیی كاری وێنه‌گرتنی بۆ كراوه، دیمەنەکانیش له‌شاری زاخۆ تۆمارکراون.