ئەندریا فارنێر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یارییەکانی زستانەی میلانۆ و کۆرتینا ڕایگەیاند وەرزشوانان ڕۆژانە نزیکەی دوو تایەی پەنیری گرانا پادانۆی ئیتاڵی بەناوبانگی جیهانی بەکاردەهێنن، کە لە ماوەی 16 ڕۆژی پێشبڕکێکەدا نزیکەی تەنێک بووە.
وەرزشوانەکان ڕۆژانە نزیکەی 60 کیلۆگرام پەنیری گرانا پادانۆیان خواردووە، لەگەڵ 365 کیلۆگرام مەعکەرۆنی و 10 هەزار هێلکە و 8 هەزار کوپ قاوە و 12 هەزار پارچە پیتزا- کە یەکسانە بە نزیکەی 1800 مەتر پیتزا.
فارنێر ئاماژەی بەوەشکردووە، «بۆ ئەوەی بیرۆکەیەکتان پێبدات لەسەر قەبارەی بڕی ژەمەکە، ئەگەر هەموو ئەو سینیانە کۆبکەیتەوە کە بۆ هەر ژەمێک بەکاردەهێنرێن، ئەوا تاوەرێک دروستدەکەن کە بەرزییەکەی 60 کیلۆمەتر دەبێت، کە 18 هێندەی بەرزیی چیای تۆفانایە لە کۆرتینا، کە 3225 مەتر دەبێت».