خه‌بات: سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین:- فیدراسیۆنی تۆپی پێی کەنداو له‌باره‌ی یانه به‌شداربووه‌كانی قۆناغی پێشكۆتایی پاڵه‌وانێتی كه‌نداوی عه‌ره‌بی ڕایگەیاند، یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی یانەکانی کەنداو به‌شێوازی چوون و هاتن ئه‌نجام ده‌درێت، یانه‌كان له یاریگای خۆیان و لە دەرەوەی یاریگای خۆیان دوو یاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن و چوار یانە ده‌گه‌نه یارییه‌كانی پێشكۆتایی، فیدراسیۆنی تۆپی پێی کەنداو ڕۆژی 3ی ئادار، وەک وادەی یاریی چوونی قۆناغی پێشکۆتایی دیاریکردووە، بڕیارە یاریی گەڕانەوە لە 10ی ئادار ئەنجام بدرێت، و یاریی کۆتاییش لە 14ی نیسان بەڕێوەدەچێت.
یانه‌كانی زاخۆ له (عێراق)، شه‌باب له (سعودیە)، ڕەیان له (قەتەر)، قادسیه له (کوەیت) لە قۆناغی پێش کۆتاییدا جێگەی خۆیان مسۆگەر کرد، بەگوێرەی خشتەی دیاریكراوی پاڵه‌وانێتییه‌كه، یانه‌ی زاخۆ له‌یه‌كه‌مین یارییدا دوور له یاریگه‌ی خۆی، ڕووبەڕووی یانەی شەبابی سعودی دەبێتەوە، یانەی قادسیه‌ی كوه‌یتی بەرامبەر یانەی ڕەیانی قه‌ته‌ری یاری دەکات، لە یاریی گەڕانەوەشدا لە 10ی ئاداردا، یانەی شەبابی سعودی ده‌بێته میوانی یانەی زاخۆ ، ڕۆژی دواتر یانەی ڕەیانی قەتەری پێشوازیی له یانەی قادسیه‌ی كوه‌یتی دەکات.
هه‌فته‌ی ڕابردوو یانه‌ی زاخۆ سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی خولی پاڵەوانانی کەنداو بۆ یانەکان بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە پێشبڕکێکانی قۆناغی کۆمەڵەکاندا لە یانه‌ی سیترای به‌حرینی بردەوە و بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ بۆقۆناغی یارییه‌كانی پێشكۆتایی سه‌ركه‌وت، شایه‌نی باسه یانه‌ی زاخۆ له كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆی، شه‌ش یاری ئه‌نجامدا، چوار بردنه‌وه و یه‌ك یه‌كسانبوون و یه‌ك یاریی دۆراندووه و به‌پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م گه‌یشته یاریی پێش كۆتایی، شانبه‌شانی یانه‌ی قادسیه‌ی كوه‌یتی كه به‌پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه گه‌یشته یاریی پێش كۆتایی.