فهرهاد ئهتروشی، جێگری سهرۆكی پهرلهمانی عێراق بهیاننامهیهكی بڵاو كردهوه و تیایدا هاتووه، عێراق بە بارودۆخێکی سەخت و دژوار و زۆر ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت هەروەها بارودۆخی هەرێمی و نێودەوڵەتی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران هەنگاوێکی نا، دیمەنی سیاسی زیاتر ئاڵۆزترکرد و پرسیاری زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، ئەوەش لەڕێی پەلەکردنێکی گوماناوی دەنگدان لەسەر هەندێ لە پلە تایبەتەکان.
ئهوهش خراوهته ڕوو، بۆ زانیاری، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران چەند کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا پێش دانیشتنی رۆژی سێشەممە، لەمیانی کۆبوونەوەکاندا رێککەوتن کرا لەسەر بڕگەکانی خشتەی کاری دانیشتنەکە، كە دەنگدان لەسەر هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی لەخۆگرتبوو بۆ تێکەڵکردنی ژمارەیەک لە لیژنەکان ناونانی و ئەرک و تایبەتمەندییەکانی، وێڕای بڕگەی گفتوگۆ گشتییەکان، بەڵام زۆر بەداخەوە ئەوەی رووی دا زیادكردنی بڕگەی تربوو بۆ نێو خشتەی کارەكان کە رێکنەکەوتبوین لەسەری، ئەو بابەتەشیان بەو شێوەیە خستە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران و پەلەکرا لە دەنگدان لەسەر پۆستە هەستیارەکانی حکوومەت، لەوانەش پۆستی سوپا سالار، ئەوەش گومانێکی زۆر دروست دەکات لای ئێمە و پێکهاتەکان و هاوبەشانی تری پرۆسەی سیاسی. ئەوەی رۆژی سێشهممه رووی دا، پێشێلکارییەکی ئاشكرای مادەی نۆیەمی دەستور و مادەی (٣٧/دووەم) لە پەیڕەوی ناوخۆو بوو، ئەوەش پێشێلکردنی هاوبەشیی نیشتمانی و هاوسەنگی و سازانی سیاسییە و قبوڵکراو نییە.
هاوكات له بهیاننامهكهی جێگری سهرۆكی پهرلهمانی عێراق ئهوهش هاتووه، بەلای ئێمەوە، ئەو دەنگدانە هیچ كاریگەرییەكی یاسایی و ئیداری نییە و هەموو رێکارێکی یاسایی و دەستوری دەگرینەبەر، لەوانەش پەنابردنە بەر دادگا.