سەرۆك بارزانی لە بروسكەیەدا پیرۆزبایی لە دانا ئەحمەد مەجید كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك رێخكەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان.

سەرۆك بارزانی لە بروسكەكەدا ئاماژە بەوە دەكات: هیوادارم هەڵبژاردنی سەركردایەتیی تازەی بزووتنەوەی گۆڕان خزمەتی پڕۆسەی سیاسی و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەكان بكات.

دەقی بروسکەی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز كاك دانا ئەحمەد مەجید ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان

بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەك ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەكەتان، پیرۆزبایی لە ئێوە و ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەم. هیوادارم هەڵبژاردنی سەركردایەتیی تازەی بزووتنەوەی گۆڕان خزمەتی پڕۆسەی سیاسی و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەكان بكات.

هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

مسعود بارزانی

17ی شوباتی 2026