وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سبەی چوارشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە لە هەرێمی کوردستان.

  لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دوای ئەوەی لیژنەکەمان کە ئەندامی لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و شارۆچکەکان هەیە، ئەمڕۆ سێشەممە 17-2-2026 چاودێری بینینی مانگیان کرد، بەوپێیەی مانگ لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان بینراوە، بۆیە سبەی چوارشەممە 18-2-2026 یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە لە هەرێمی کوردستان.