خه‌بات: سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین:- گەیلان عەلی باوکی یاریزانی تیپی لاوانی هه‌ولێر (پەیوەند گەیلان)، گلەیی خۆی ئاراستەی یانەی وەرزشی هەولێر دەکات و دەڵێت: حەیف بۆ یانەی وەرزشی هەولێر، کە ئەوکاتە بوونە پاڵەوانی خولی عێراق و پله‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا، پەیوەندی کوڕم له كاتی یارییه‌كه‌دا توشی پێکان بوو، ڕیباتی ئەژنۆی پسا، دوای پێكانه‌كه سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر و به‌شێك له ستافی ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانەی هەولێر به‌مه‌به‌ستی هه‌واڵ پرسین، سه‌ردانیان كردین، ئه‌وكات به‌ڵێنیان پێداین کە ئەو بڕە پارەیه‌ی سەرفم کردووە له نه‌شته‌گه‌ریی كوڕه‌كه‌م، بۆم بگەڕێننەوە، هه‌روه‌ها گوتی: وه‌ك خۆیان به‌ڵێنیان دابوو كه ئه‌مه ئه‌ركی سه‌رشانی یانه‌ی هه‌ولێره ئه‌م خه‌رجییه له ئه‌ستۆ بگرێت، کەچی دوای تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ، به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی نه‌شته‌گه‌رییه‌كه، به‌داخه‌وه تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەکیان بۆ نەگەڕاندوومەتەوە و كه‌سێك له هه‌واڵی كوڕه‌كه‌می نه‌پرسیوه.