یانەی سیلیای قەتەری، پێکانەکەی عەلی عەلوانی هێرشبەرە نێودەوڵەتییە ئوردنییەکەی ڕاگەیاند کە دیار نییه‌ ئه‌و یاریزانه‌ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ چه‌ند له‌ یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه‌، به‌مه‌ش هەڵبژاردەی ئوردن به‌ر له‌ مۆندیالی 2026 لێدانێكی كوشنده‌ی به‌رکەوت.
یانه‌ قه‌ته‌ڕییه‌كه‌ لە ئەکاونتی پلاتفۆرمی «X»ی خۆیدا ڕایگەیاندووە: «پشکنینە پزیشکییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە عەلی عەلوان تووشی دڕانی بەستەری پاژنەی پێی بووە، نەشتەرگەری بۆ دەکرێت، ڕەنگە ماوەی چاکبوونەوە سێ مانگ بخایەنێت.