بەبۆنەی كۆچی دوایی دایكی، سەرۆک بارزانی پەیامێكی هاوخەمیی ئاڕاستەی عەلی عەونی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد و ڕایگەیاند: “پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.” 

ئەمەی خوارەوە، دەقی پەیامی سەرۆک بارزانییە:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەڕێز  کاک عەلی عەونی..

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (حەیزەران سلێمان)ـی دایكی بەڕێزتانمان پێ گەییشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین ڕۆحی دایكی خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرین شاد ببێت و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مەسعود بارزانی

9ی شووباتی 2026