سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری ئەبوزەبی لەگەڵ سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات کۆ بووەوە و هەردوولا دووپاتیان لە پەرەپێدانی پێوەندییەکان کردەوە.
ئێوارەی سێشەم سێی شوباتی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری ئەبوزەبی لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو “ئیمارات”، کۆ بووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا دووپاتیان لە پێویستیی پەرەپێدانی زیاتری پێوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
تەوەرێکی تری گفتوگۆکان تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی دۆخی گشتیی عێراق و دواین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی سووریا و دۆخی ناوچەکە بە گشتی.