
خەبات- سەرهەنگ نەجمەدین
له‌كوردستان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بواری ناوبژیوانیان هه‌ڵبژاردووه ژماره‌یان كه‌مه و له په‌نجه‌ی ده‌ست تێپه‌ڕناكات، له شاری خانه‌قین به‌هره‌یه‌كی تازه له بواری ناوبژیوانی ده‌ركه‌وتووه و توانای هه‌یه به باشترین شێوه كاری ناوبژیوانی له یارییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یداندا بكات.
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا، لاپه‌ڕه‌ی وه‌رزشی ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، خاتوو ئایات عه‌دنان عه‌بدولكه‌ریم وه‌ك ناوبژیوانێكی كۆڕه‌پان و مه‌یدان، به‌چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌ركرده‌وه:
*پێناسەی كاری ناوبژیوانی چییە و بۆچی ئەم بوارەت هەڵبژارد؟
-ناوبژیوانی وەرزشی بریتییە لە پرۆسەی بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی پێشبڕکێیه وەرزشییەكان، بەپێی ڕێسا دامەزراوەکان، بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری و یەکسانی، هه‌میشه له‌سه‌ر خواستی خۆم ئەم بوارەم هەڵبژارد، هه‌روه‌ها باوەڕم بە گڕنگی ڕۆڵی ناوبژیوانانی ئافره‌ت هه‌یه لە سەرکەوتن و به‌ڕێوه‌بردنی یارییەکان له‌نێو گۆڕه‌پانی وه‌رزشدا.
* تاچه‌ند ئاگاداری گۆڕانكاریی یاسا و رێنماییه‌كانی؟
تێگەیشتنێکی باشم لە یاسا و ڕێساکانی بواری ناوبژیوانی یاریی گۆڕه‌پان و مه‌یدان هەیە، بەردەوام لە ڕێگەی بەدواداچوونم بۆ خول و پاڵه‌وانێتییه‌كان هه‌میشه زانیاریی تازه وه‌رده‌گرم.
*چۆن مامەڵە لەگەڵ یاریزان و ڕاهێنەر دەکەیت لە کاتی درووستبوونی ئاڵۆزی؟
-زۆر به هێمنی مامەڵە لەگەڵ بارودۆخه‌كان دەکەم، لە هەمان کاتدا پابەند دەبم بە یاساکان و گوێ لە هەموو لایەنەکان دەگرم، بەبێ لایەنگری بڕیارێکی ڕاست و دروست دەدەم.
* بەشداریی چەند خولی ناوبژیوانیت کردووە؟
-بەشداریم لە چه‌ندین خولی ناوبژیوانی کردووە، ئەمەش یارمەتیدەر بووە بۆ پەرەپێدانی تواناکانی كاری ناوبژیوانی و تێگەیشتن لە رێنمایی و یاساکان بە شێوەیەکی کردەیی و پراکتیکی.
*ئەگەر بڕیارێک هەڵە بوو و ناڕەزایی لێكه‌وته‌وه، چۆن چارەسەری دەکەیت وەک نابژیوان؟
-به‌دڵنیاییه‌وه بەهێمنی مامەڵە لەگەڵ بارودۆخه‌كه دەکەم، حاله‌ته یاخود بڕیاره‌كه بەپێی یاسا ڕوون دەکەمەوە، ئەگەر هەڵەیەک هەبوو، بابەتەکە ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار یان سەرپەرشتیارانی پسپۆرتی تایبه‌ت به‌م بواره دەکەم بۆ ئەوەی بە فەرمی چارەسەری بکەن.
* چۆن بێلایەنی و دادپەروەری دەپارێزیت؟
-ده‌توانم بێلایه‌نیی خۆم بپارێزم و پابەندبم بە یاساکانی ناوبژیوانی و تەنها سەرنجم له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كه‌ی خۆم ده‌بێت و بڕیاری دادپەروەرانە ده‌ده‌م.
*كاری ناوبژیوانی تاچه‌ند بۆ ئافرەتان گونجاوە؟
-كاری ناوبژیوانانی هیچ كێشه‌ی نییه بۆ ئافره‌تان، به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر گونجاوە و هاوتەریبە لەگەڵ تواناکانیان، ئافره‌ت لە ڕێگەی رێكاره‌كان و وردبینی، توانای بەڕێوەبردن و ناوبژیوانیكردنی یارییەکانی هه‌یه.
*پێشتر یاریزانی گۆڕه‌پان ومه‌یدان بووی، چۆن بوو وازت لە یاریكردن هێنا و ڕووتکردە بواری نابژیوانی؟
-دوای بەدەستهێنانی ئەزموونی پراکتیکی لە بواری ناوبژیوانیدا، بیروبۆچوونم گۆڕا، ئەمەش بووه یارمەتیده‌ر خۆم له‌م بواره نزیك بكه‌مه‌وه، من ویستم لە ڕوانگەیەکی جیاوازەوە له‌گه‌ڵ یاریی گۆڕەپان و مه‌یدان به‌رده‌وام بم، هه‌میشه هیوا و ئاواتم بوو ڕۆژێك له ڕۆژان ببم به‌ناوبژیوانێکی یاری گۆڕه‌پان و مه‌یدان.