سەلام عەبدوڵڵا
له‌م ڕۆژانه‌دا وه‌ك ده‌بینین كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانی عه‌ره‌ب وه‌ك (جه‌زیره)، (ئه‌لعه‌ره‌بییه) و (ئه‌لحه‌ده‌ث) هه‌ڵمه‌تێكی زۆر نابه‌رپرسانه و تاڕاده‌یه‌كی زۆریش دڕندانه و دوژمنكارانه‌یان ده‌رهه‌ق به كوردانی ڕۆژئاڤا گرتووه‌ته به‌ر كه له‌لایه‌نگری و ناهه‌قی و دوژمنایه‌تیدا بێ وێنه‌یه، به شێوه‌یه‌ك كه هه‌موو ڕاستییه‌كان به پێچه‌وانه‌وه باس و شڕۆڤه ده‌كه‌ن و كورد تاوانبار، له‌و ده‌ڤه‌ره ده‌كه‌ن و هه‌ستی شۆڤێنی و ناسیونالیستی عه‌ره‌بی توندڕه‌و هێنده‌ی تر، دژ به كورد به گشتی، بره‌و و ڕه‌واج پێده‌ده‌ن و به ئاشكرا داوای تاڵان و كۆمه‌ڵكوژی و قڕكردنی كورد ده‌كه‌ن و به جۆرێك وێنای دۆخه‌كه ده‌كه‌ن كه مرۆڤ له‌و دووفاقیه و بێویژدانیه‌یان هێنده‌ی تر نائارام و تووڕه ده‌كه‌ن.
ئه‌مانه به ئاشكرا، بۆ بینه‌رانیان، كوردانی ڕۆژئاڤا گوناهبار ده‌كه‌ن. وه‌ك ئه‌وان هێرشبه‌ر و هه‌ڵگیسێنه‌ری شه‌ڕه‌كه بن. ئه‌مانه ئه‌و ڕاستییه په‌رده‌پۆش ده‌كه‌ن كه هێز و بازووی شه‌ڕڤانان بوو به كچ و كوڕیانه‌وه پارێزگاریان له دانیشتووانی شاره عه‌ره‌بییه‌كانی وه‌ك (ڕه‌قه) و (ته‌بقه) و شاره عه‌ره‌بییه‌كانی تر له دژی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و چه‌كداره دڕنده‌كانی ده‌كرد و سه‌روماڵیان به خوێنی خۆیان بۆ ده‌پاراستن.
ئێستا ئه‌وانه له كه‌ناڵه‌كانیانه‌وه هانی ئه‌و عه‌شیره‌ته عه‌ره‌بانه دژی كورد ده‌ده‌ن بۆ هێرشكردنه سه‌ر ڕۆژئاڤا به جۆرێك پشتیوانی ده‌كه‌ن و ئه‌و كاره چه‌په‌ڵه‌یان به {غه‌زا} وێنای بۆ ده‌كه‌ن و به به‌هه‌شت و حۆری پاداشتیان ده‌كه‌ن، داوای فه‌رق و جیاوازی نه‌كردن له نێوان چه‌كدار و بێ چه‌ك و منداڵ و پیر و كوشتنی په‌ككه‌وته‌شیان و ده‌ست نه‌پارێزی له نێر و مێی كوردیش ده‌كه‌ن.
ئه‌مانه هه‌ندێكیان پێشكه‌شكار و خاوه‌ن به‌رنامه‌ی ناسراویش بوون، به‌ڵام ئێستا سیما و ڕه‌فتاری دوژمنكارانه‌ی خۆیان و ڕق و كینه‌یان ناتوانن بشارنه‌وه و به‌و شێوه دڕندانه‌یه، به ڕوونی، نیشانده‌ده‌ن. ئه‌مانه هه‌موو ده‌بێ له ڕاگه‌یاندنی خۆمان و دۆستاندا ڕیسوا بكرێن و بایكۆتی كه‌ناڵه‌كانیان و نوێنه‌رایه‌تییان شار به‌ده‌ر بكرێن. ئێستا كه به به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه، داعشه‌كانی دوێنێ، ئه‌مڕۆ به به‌رگی سه‌ربازی و پێناسه‌ی سوپای عه‌ره‌بی سووریاوه ده‌ست له هیچ ناپارێزن، ئه‌م كه‌ناڵانه، بێ شه‌رمانه وه‌كوو ڕزگاركه‌ری گه‌لی سووریا وێنا ده‌كه‌ن و كورد تاوانبار ده‌كه‌ن كه ته‌نیا شه‌رمه‌زاری و نه‌نگی و نه‌فره‌ت، له‌لایه‌ن كورده‌وه، بۆ خۆیان و كه‌ناڵه‌كانیان حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن، خه‌بات و به‌رخودان، تا گه‌یشتنه ئامانج هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێ، تێكۆشان و قوربانیدان ڕاناوه‌ستێت، مێژوومان شاهێده.