
خه‌بات- سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین
ناوبژیوانیی كوردستان لە تۆپی پێدا نموونەی بوێری و بڕیاردانه لە نێو یاریگادا بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و بێلایەنانه ئەرکەكانیان جێبەجێ دەكه‌ن، هەموو ئەمانە بەشدارن لە بەرزکردنەوەی ئاستی ڕکابەری و دەستەبەرکردنی دادپەروەری لەنێوان تیپەکاندا، لاپه‌ڕه‌ی وه‌رزشی ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا ناوبژیوانی پله یه‌كی كوردستان محه‌مه‌د حه‌سه‌ن عومه‌ر به‌چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌ركرده‌وه:
*چۆن تێكه‌ڵی دونیای وه‌رزش بووی؟
-سه‌ره‌تا له یاریی تۆپی پێ، ده‌ستم به وه‌رزش كرد، پاشان به‌هۆی حه‌ز و خولیای بواری ناوبژیوانی، ڕوومكرده ئه‌م بواره و له ساڵی 2006 وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك به‌شداریم له به‌ڕێوه‌بردنی خوله‌كانی ناو پارێزگای دهۆك كرد، له‌ساڵی 2010 بووم به ناوبژیوانیی پله سێی كوردستان و عێراق، له ساڵی 2011 به‌شداریم له خولی ناوبژیوانان كرد و بڕوانامه‌ی پله دووی ناوبژیوانیم پێدرا، دواتر له ساڵی 2013 پله‌ی ناوبژیوانی پله یه‌كی عێراق و كوردستان‌م پێدرا.
*یه‌كه‌م یاری كه ناوبژیوانیت كردبێت كام یاریی بوو؟
-یه‌كه‌م یاریی ئه‌ركی ناوبژیوانیم پێدرا، یاریی نێوان تازه‌پێگه‌یشتووانی دهۆك و سه‌وره بوو، سوپاس بۆ خودا ئه‌وكات توانیم به باشترین شێوه یارییه‌كه به‌ڕێوه‌ببه‌م.
*په‌شیمان نیت له هه‌ڵبژاردنی كاری ناوبژیوانی؟
-نه‌خێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌شیمان نیم له هه‌ڵبژاردنی كاری ناوبژیوانی، بواره هه‌ڵبژاردراوه‌كه‌ی خۆم زۆر خۆشده‌وێت و هه‌میشه له كاتی یارییه‌كاندا به‌وپه‌ری دڵسۆزیی و دادپه‌وه‌ری ئه‌ركه‌كه‌م جێبه‌جێده‌كه‌م.
*ئاستی ناوبژیوانانی كوردستان چۆن ده‌بینی؟
ناوبژیوانانی كوردستان هه‌موو كات له ئاستێكی باشدان، به‌ڵام هاوكاری و پاڵپشتیكردن بۆ ناوبژیوانان زۆر كه‌مه و سه‌یری بارودۆخی ناوبژیوانان ناكرێت له ڕووی ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه، ناوبژیوان ئه‌گه‌ر هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ربكرێت، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانی به‌جوانترین شێوه كاره‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێ بكات.
*به‌شداریی چه‌ند خولی ناوبژیوانیت كردووه؟
-به‌شداریم له خوله‌كانی عێراق و كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردووه، به‌تایبه‌تی دوایین خول ئه‌و سێ خوله بوو كه له‌وڵاتی توركیا و سربیا و لوبنان ئه‌نجامدرا، تیایدا سه‌رجه‌م ناوبژیوانانی به‌شداربوو سوودێكی باشیان له یاسا و ڕێنماییه تازه‌كانی جیهانی ناوبژیوانی بینی.
*ماوه‌ی ڕابردوو خولێك بۆ ناوبژیوانانی كوردستان كرایه‌وه بەسەرپەرشتی جەمال غەندور، خوله‌كه تا چه‌ند سوودبه‌خش بوو، بۆ ئێوه‌ی ناوبژیوانان؟
-خولێكی زۆر سه‌ركه‌تووبوو، به تایبه‌تی وانه‌بێژی نێوده‌وڵه‌تی جه‌مال غه‌ندور سه‌رجه‌م یاسا تازه‌كان و بواری ناوبژیوانی بۆ ئێمه‌ی ناوبژیوانان به‌شێوه‌ی باش و تێروته‌سه‌ل خسته‌ڕوو.
*به كێ ده‌ڵێن ناوبژیوانی سه‌ركه‌وتوو؟
-ناوبژیوانی سه‌ركه‌وتوو ئه‌و ناوبژیوانه‌یه، كه به‌رده‌وام یاساكانی تۆپی پێ ده‌خوێنێته‌وه و له مه‌شق و ڕاهێنانه‌كان به‌رده‌وامه هه‌روه‌ها یاساكان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست له كاتی به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كاندا جێبه‌جێ ده‌كات.