خەبات: حەمید سوورچی:- گۆڤاری (ژووانی شیعر)، گۆڤارێکی وەرزیی تایبەتە بە شیعر و شیعری کلاسیک و شیعری وەرگێڕدراو و دیدار و ڕەخنە و خوێندنەوەی کتێب، کە خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەر گۆڤارەکە (خالید کۆچەر) و بەڕێوەبەری نووسینی (حەمە ئەحمەد جاف)ە، ئەو گۆڤارە لەلایەن بەڕێوەبەری هونەریی گۆڤار (ڕانیار دڵشاد وەسانی) دیزاین کراوە، لەم ژمارەیەی گۆڤارەکەدا کۆمەڵێک شاکاری شیعری شاعیرانی بەئەزموون و شیعری شاعیرانی کلاسییکنووس و چەند شیعرێکی وەرگێڕدراو و بابەتی ڕەخنەیی و لێکۆڵینەوە و خوێندنەوەی کتێب و دیداری ئەدەبی لەخۆدەگرێت، گۆڤارەکە لەچاپخانەی (هێڤی) لە شاری هەولێر، لەسەر ئەرکی بەڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر چاپ دەکرێت.