
خه‌بات: سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین:- له میانی یارییه‌كانی گه‌ڕی 14ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، هه‌ینی ڕابردوو له‌سه‌ر یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری، یانه‌ی هه‌ولێر پێشوازیی له‌یانه‌ی ته‌ڵه‌به كرد، هه‌ولێر بە دوو گۆڵی بێ بەرانبەر یارییەکەی به یانه‌ی ته‌ڵه‌به دۆڕاندن، لە ده‌ستپێكی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه و دوای تێپه‌ڕبوونی 3 خوله‌ك، یاریزان كه‌ریم عرێبی بە گۆڵێک یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ی پێشخست، دوای ئه‌م گۆڵه، یاریزانانی هه‌ولێر نزیک بوون لە تۆمارکردنی گۆڵی یه‌كسانبوون، بەڵام گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به‌ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ته‌ڵه‌به كۆتایی هات، دواتر لە گێمی دووەم، هێرشبه‌رانی هه‌ولێر مسته‌فا قابیل و شیرزۆد تیمیروف و كریستوف جون بە گڕوتینێکی باشەوە دەرکەوتن و هێرش لەدوای هێرشیان بۆ سەر تیپی بەرامبەر دەبرد، بۆئەوەی زوو ئەنجامی یارییه‌كه یه‌كسان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام هێرشه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ سه‌ر گۆڵی ته‌ڵه‌به بێهیواو بێ سوود بوون، دواتر له‌خوله‌كی 99 زیادكراوی یارییه‌كه‌دا، یاریزانی یانه‌ی ته‌ڵه‌به سامیۆن مسوڤا گۆڵی دووه‌می تۆمار كرد، به‌مه‌ش یانه‌ی هه‌ولێر له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق دووچاری دووه‌م دۆڕان بوو.