مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەم 20ی کانوونی دووەمی 2026، لە داڤۆس لەگەڵ بەرهەم ساڵح، کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

هەروەها باس لە پێکدادان و ڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەکانی سووریا و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر دۆخی پەنابەران و هەڕەشە و مەترسییە تیرۆریستییەکانی داعش کرا، هەردوولا جەختیان لە پێویستیی کۆتاییهێنان بە شەڕ و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.