پاپێ تیاو، ڕاهێنەری سەنیگال ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بە ئەنجامی 1-0 لە مەغریب بردەوە، بڕیارەکەی داوە بە سادیۆ مانێ، جامەکە بەرزبکاتەوە.
دوای ئه‌وه‌ی یارییەکە کە چووە کاتی زیادکراوەوە، کالیدۆ کولیبالی قۆڵبەستەکەی دایە دەست مانێ تا بتوانێت جامەکە بەرز بکاتەوە، کە سەنیگال بۆ دووەمجار جامەکەی بەدەستهێنا.
تیاو لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی beIN SPORTS گوتی: بەڵێ زۆر شتمان لەگەڵ یەکتر گوت و قسەمان کرد، منیش پێم باش بوو کاپتنییەکەی پێ بدەم تا بتوانێت ئەم جامە بەرز بکاتەوە، زۆر شتمان گوت و زۆرێک لەو ئامانجانەمان بەدەستهێنا کە پێشتر لەسەری ڕێککەوتبووین.