دوێنێ شەممە 17ی كانوونی دووهمی 2026، بە ئامادەبوونی ئیدریس نێچیرڤان بارزانی و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د. سالار عوسمان، بەرپرسی بهشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی و ئاریان سەلاحهدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و سهلام عهبدوڵڵا سهرنووسهری خهبات و ژمارەیەکی دیكه لە نووسەر و شاعیر و ئەدیبان، لە هەولێری پایتەخت (دیداری شاعیران) کە لەلایەن دەزگای ڕوانگە ڕێکخرابوو بەڕێوەچوو، تێیدا جگە لە پێشکەشکردنی چەند چالاكییەكی هونەر و موزیکی کوردی و وتارێک، لەلایەن كەسانی پسپۆڕ و شارەزا، سەبارەت بە دنیای شیعر و ئەدەبی کلاسیکی کوردی و شێواز و رەهەندە جیاوازەكانی شیعری و هەڵسەنگاندنی شیعری شاعیرانی کورد چەند دیبەیتێك پێشکەشکرا.