سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی خەڵات عومەر، نووسەر و ڕووناكبیری دیاری كوردستان بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: “پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.” 

ئەمڕۆ شەممە 17ـی 1ـی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی كۆچی دوایی نووسەر و ڕووناكبیری ناسراوی كوردستان (خەڵات عومەر) پەیامێكی هاوخەمی بڵاو كردەوە و ڕاگەیاند: “بۆ کۆچی دوایی نووسەر و ڕووناکبیری ناسراوی کوردستان خەڵات عومەر، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.”

لە پەیامەكەیدا، مەسرور بارزانی گوتیشی: “خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەموان ببەخشێت.”