بۆچی بە سەرۆک مەسعود بارزانی دەڵێن مەرجەع

275

رێباز حه‌ملان
رووداوەکانی ئەم ماوەیەی رابردوو لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ لەکاتی سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ شەرناخ لە باکووری کوردستان، لە دوای رووداوە تاڵ و ناخ هەژێنەکانی و پەلاماردانەکەی هەردوو گەڕەکی کوردنشین لە حەلەب، جارێکی تر بە هەڵوێستە نیشتمانی و نەتەوەییەکانی بۆ هەموو دونیای سەلماندەوە بە تورک و فارس و عەرەب، بە وڵاتێکی زلهێزی وەک ئەمه‌ریکاش کە سەرۆک بارزانی ئەو مەرجەعە باڵایەی گەلی کوردستانە کە مەزهەب و نەتەوە و ئایینزاکان و سیاسییەکان بە دۆست و نەیارانیشەوە باش تێگەیشتن کە بریارە چارەنوسسازەکان بێ سەری بڵند تێناپەرن .
هەر بریارێکی سیاسی بێ ڕەزامەندی بارزانی تێپەر ببێت بەردەوام نابێ و تووشی شکست دەبێ.
پەیامی ئەمڕۆی سەرۆک بارزانی بۆ پشتگیری هاووڵاتییانی عەرەبی سووری کە لە هەرێمی کوردستان نیشەجێن و ژیان و گوزەرانیان لە هەرێمە ئەو پشتیوانی و بە هانەوە چوونەی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆیان لەپێناو پاراستنی پێکەوە ژیان و دروستنەبوونی کێشەی نەتەوەیی کوردو عەرەبە، زوڵم و ستەمی سیاسییەکان نابێت هاونیشتمانی سڤیل باجی بدات ئەوە لەگەڵ رەسەنایەتی کورد ناگونجێ و هەرێمی کوردستان هەمیشە پەناگەیەکی ئارام بووە بۆ هەموو نەتەوەو پێکهاتەیەک و هەرواشدەبێ و بۆتە شووناسی پێکەوە ژیان لە ناوچەکە.
هەمیشە سەرۆک بارزانی پێداگیری لە پێکەوە ژیان دەکاتەوە ئەو ستەمەی لەگەلی کورد دەکرێت سیاسیە زاڵم و بێ وەفاکانن و کاری حیزبی و خەڵکی نا مۆراڵن بەڵام مانای کێشەی نەتەوەیی نییە. ئەم هەڵوێستە بەردەوامانەی سەرۆک بارزانی کە زۆر جوامێرانەو کوردانە و موسڵمانانەیە وای کردووە رۆژ بە رۆژ مەزنترو مەقامی باڵاتر بێ لە بەرچاوی هەموو دونیا.
مەسعود بارزانی مەرجەع و ڕابەر و سەرکردەیەکی نەتەوەیی گەورەی کوردە، بە شانازییەوە وەکوو سیمبولی هەتا هەتایی کورد دەمێنێتەوە.