خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، دوای سەرکەوتنی تیپەکەی لە جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر ڕیال مەدرید، خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند، یاریزانەکان، هاندەرانی دڵخۆشیان کردووە و فلیك تیپێکی هەیە کە توانای پێشکەشکردنی ئاستێکی نایابی لەو شێوەیەی هەیە.
لاپۆرتا لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئێمە زۆر باش دەستمان پێکرد، بەڵام لە ماوەی دوو سێ خولەکدا یەکسانبوونیان تۆمارکرد، ئێمە وازمان لێنەهێنا، دەمارگیر بووین، بەڵام ئەوە شتێکی ئاساییە لە یارییەکانی کۆتاییدا، شێوازی دەرچوونی یارییەکەمم بەدڵ بوو، یارییەکە سەخت بوو.
لاپۆرتا ئاشکرای کردووە، پێش یارییەکە من و فلۆرێنتینۆ پێرێز سڵاوێکی گەرممان ئاڵوگۆڕ کرد، دوای یارییەکەش پیرۆزبایی لێکردم، ئەگەر فلۆرێنتینۆ لە شوێنی من بووایە هەمان شت ڕووی دەدا.