تەحسین عەزیز
(مادا ئوربالا)
صەباحولخەیر خانێ من
شەهێ شیرین زبانێ من
تویی ڕووح و ڕەوانێ من
ببت قوربان تە جانێ من
تەعالا للە چ زاتی تۆ
چ وێ شیرین صیفاتی تو
نە وەک قەند و نەباتی تو
یەقین ڕووح و حەیاتی تو
حەیات و راحەتا جانم،
صەباحولخەیر یا خانی من
وەرە بیناهییا چەڤان،
ببینم بەژن و باڵایێ
صەباحولخەیر مەستا من
لەطیفا جام ب دەستا من
خومار و مەی پەرستا من
تویی مەقسوود و قەستا من
ژ مەقسوودان تویی بەس من
ببن بەر چەرخێ ئەتلەس من
ژ غەیرێ تە نەڤێت کەس من
ب ڕەشتۆزێن موقەوەس من
ڤەکە جارەک خەت و خالان
ل سەر وان مەسنەد و پالان
بخوونە لێ مە عەبدالان
ببینین عید و سەرسالان
پەیڤی (مەلا) و (نەقشەبەندی) واتای چییە؟
پەیڤی «مەلا»، پەیڤێکی مادایە، لە پەیڤی «مۆ لو»، ئەوڕۆ یێژن «مەلۆ»، نووسینە میخییەکەی کە بەردەستە دەگەڕێتەوە بۆ 3000 ساڵ پێش زایین، لە خوارەوە تەنها باسی دوو شێوە نووسینی دەکەم ئەو پەیڤە دەکەم
مۆلۆ مۆلۆ
واتا: پیاوی پیرۆز، پاشان پەیڤی مۆلۆ گۆڕاوە، لە دەڤەری بەهدینان بۆ ناو بەکارهاتبوو، وەکو «ماڵی حاجی مەلۆ»، بنەماڵەیەکی کۆنی ئەشیرەتی مۆززۆری بوونە، ئەوڕۆ یێژن «مزوری»، پەیڤی»مۆزۆ» واتا: پیرۆزی زۆر»، ئەوڕۆ پەیڤی «مۆلۆ» بووە بە «مەلا»، و چوویتە نێو زمانی گەلانی دەوروبەریشەوە.
مەلای جزیری لە بنەماڵەیەکی ناوداری شێخەکانی «نەخشابەندی» یە، هەندێ یێژن «نەقشەبەندی». پەیڤی «نەخشابەندی» لە کۆندا «نووشا» بوو، پێش کیتابی عەهدولقەدیمە، لەو کتابەش بە «ئا نووشا» بە «ئانووش» نووسرایە، پاشان لە سەردەمی ئەکەدەکان پەیڤی « شا» لە سەر زمانی ئەوان بوو بە «ئی»، ئەوجا پەیڤەکە گۆڕاوە و بووە بە «نوئیل»، لای ماداکان نێمی زۆرە وەکو «ئێزا، یارسان، کاکا، زازا، مۆکوڕ، کوڕ دێ، کانی، کاوە نی، خەللا نی، گەیلانی، کوڕ مان، مێر دێ، گڕ نی، ڕەشا نی، بارزا، خا ئیلا نی، شا گڕدا، لالە شا، ئەترا شا، شەم شا ، شا نوور، ………، پاشان لای هەندێ لە ماداکان پەیڤی «نووشا» بووە بە «نوو خا شا». پەیڤی «نوو خا شا بەند»، واتا: چاوەڕێی نوو خا شاینە، یان چاوەڕێی ئێزاینە، ئەوڕۆ یێژن «نەقشەبەند»، وەکو پەیڤی «دارا بەندی»، دارا یەکێ لە نێمەکانی ئێزایە، واتا: چاوەڕێی داراین بێتەوە، یان چاوەڕێی ئێزایین بگەڕێتەوە، ئەوڕۆ یێژن «دەربەندی»، لای « گۆتییەکان»پەیڤی «بەندی» دەبیتە «وەندی»، یێژن «وەند»، وەکو «ها ما وەندە» واتا: «چاوەڕێی ئەوەی بەرز و پیرۆز و هەروهەرە» ئەوڕۆ یێژن «هەمەوەند»، پەیڤی «ئال وەند» ، واتا: « چاوەڕێی ئەوەی لە ئاسمانە»، پەیڤی «ئال» واتا: بڵند، لای ئەکەدییەکان بووە بە «عال»، هەروەها «نوها وەند» ئەوڕۆ یێژن «نەهاوەند» ، لە نێو زازاکی یێژن «ڤەندا». زۆر گۆتن بۆ ناوی خۆدا خۆشە، پەیڤی بەند و وەند و ڤەندی دیکە زۆرن، بەڵام بۆ ئەو مەبەستە ئەوەندە بەسە.
« ئەو «خانی» یەی مەلای جەزیری ئەو دێڕە جوانانەی بۆ نووسییە: شایە و پادشایە، ئەو شایە لە گەلی مادا یە. چ جار گەلی مادا ، پەیڤی «شا» یان «شاه» کە هەر دووکیان ناوی خودان، بۆ گەورەی گەل یان کاربەدەستێ بەکاریان نەهینایە، بەڵام ناوەکانی دیکەی خودا، وەکو «بەگ، کێئوخا، ئاغا، … بەکار هاتییە و هەتا ئەوڕۆژ هەر بەکاردەهێنرێت، بەڵام لە زۆر زووەوە، زۆر لە مێژا، بۆ «خانی» هەردوو پەیڤی «شا» و «پادشا» بەکارهاتییە، چونکە خانی لە باتی خۆدایە.
شێخی مە دەقێکی دیکدا یێژیت:
جان و دلێ من ئەوە،
حۆری وەشێ من ئەوە،
پادشەهێ من ئەوە،
ئەز ل دەرێ وی گەدا،
لێرەدا دیسان باسی خانی دەکات، پەیڤی حوری وەشە، واتا «حورییەکی هەر زیندووە و تەمەن هەروهەرە و نەمرە. پەیڤی وەشە لە کۆندا ‹وێس» بووە، وەکو «شا وێس»، لە دەڤەری هەورامان بووە بە «وێش» و «وەش» ، وەکو یێژن «وەشەنی» ، پاشان پەیڤی «دارا وێس» کە نێمی ئێزایە بووە بە «دارا وێ» ئەوڕۆ یێژن «دەروێش»، واتا ئێزای تەمەن هەروهەرە و نەمرە، ئەو پەیڤە چوویتە نیو زمانی فارسەکان بووە بە «داریوش» و تا بە ئەمڕۆش گەیشتووە، فارسەکان نازانن واتای چییە؟
یەکێ لە گەورانی مادا نێمی «شامێر»ی، کە ناوی خۆدایە، بۆ خۆی دانا، گۆتی لەوڕۆوە ئەمن «شامێر»م، بەڵام ئەویش چارەنووسی ئەوە بوو بە دەستی گەلی مادا، ئوور بە دەرکرا، چوونکە ئەو گەلە خۆدایان لە گەورەکانیان خۆشتر دەویست، گەلی مادا هەتا ئەوڕۆژ، لە چیرۆک و بەسەرهاتان، لە لاوک و سترانان، بۆ گەورەیێ، کاربەدەستێ، نەک هەر لە واری مادا بەڵکو لە هەر چار قورنەی ئەردا، پەیڤی «پادشا» بەکاردەینن، نایێژن «شا»یەک هەبوو، وەکو فارسەکان دەڵێن، بەڵکو یێژن «پاد شا «یەک هەبوو، یان پیتی «د» قووت دەدەن یێژن «پاشا» . هەتا عارەب، پیاوە ئایینیەکانیان، کاتێ پەیڤی «صاحب السمو» یێژن، ئەو پەیڤە لە پەیڤی «یارسان»ی شامێر وەرگیرایە، ئەکەدەکان پەیڤی «یار» یان کرد بە «صاحب» و «سان»یش بووە بە «سەمۆ»، پەیڤی «سەمۆ» واتا «ئاسمان»، ئەگەر عارەب بە واتای «خاوەنی ئاسمانی» لێکدەنەوە، لێرە دیارە لای عارەب پەیڤی پادشا واتا خۆدایە، بەڵام لای مادا تەنها خۆدا خاوەنی ئاسمانە، نەک پادشا.
با بێین هەندێ باسی پەیڤی «خانی» بکەین، نەک «خانێ»، چوونکە دوو پەیڤە واتای جیاوازە، بزانین «خانی» واتای چیە؟.
من ئەوە تەمەنم گەیشتە حەفتا ساڵ، ئەگەر نا هەر جارەک بە ناو شارۆچکەیێ ڕۆیشتووی کە کەتۆتە ئەوبەری زێی گەورە، یان ناوەکەیت بەرگوێ کەوتیە، کە ئەویش نێمی « شێخان»ە، کێ دەزانێ واتای «شێخان» چییە؟ لەوانەشە هەندێک لە ئێوە، لە ئەشیرەتی «شێخانی»ینە، بەڵام کێ دەزانی «شێخانی» واتای چ دەگەیەنێ؟ هەر هەموومان پێکەوە شایی و دیلان و داوەتی «شێخانی» دەکەین، بەڵام کێ لە ئێمە دەزانێ واتای «شێخانی» چییە.؟ هەتا ئەوەی سترانبێژە، یان زووڕنای داوەت و دیلان و شایی شێخانی دەچڕێ و لێ دەدات یان دەژەنێ، دڵنیام ئەویش نازانێ واتای «شێخانی، چیە.؟
کۆنترین دەپە قوڕی بەردەست هەبیت، نووسینەکانی شامێرە، دەربارەی چەند هەوەسەکی خۆدایی واتە «مەقام»، کە بەشێکە لە نووسینی داهاتووم، کە تا ئەمڕۆ بە نێمی «شایی و شینی شامێران» هەروا ئیشی لە سەر دەکەم « .
ئەمەی خوارەوە دوودێڕی یەک لە مەقامەکانی دیلان و داوەتەی «شا خانی» بە نێمی «جەسانی»
ئەوەتا من خەتە مێخییەکەم بەم شێوەیە لێکداوەتەوە :
شاخانی شاخانی
خان تا نامە، تا ئەبا تەمەرۆ،
شایێ لالە شاخانی
خان تا نامە، تا ئەبا تەمەرۆ،
خانی ئەو مەخلووقەیە کە خودا لە ڕۆحی خۆی خولقاندویە، واتا ڕووحی خۆی خستە نێو زگی کچێکی مادا، لە نیو هەموو گەلان، خۆشەویستترین و پاکترین مەخلوق بووە لەسەر ئەو ئەردە، لای خۆدا. ئەو کوڕە لە داک بوو، کە ڕووناکییە، ئاگرە، ماداکان نەیاندەزانی چ ناوێکی بۆ دانێن، چوونکە لە دایکبوونی نوورێ لەو کچە مادایە، ئەوە کاری مرۆڤ نییە، بۆیە هەندێ گۆتیان «ئێ زا»، پاشان ناوەکان زۆر بوون وەکو «خانی» و «کوڕ دێ» و «مۆ کوڕ» و «کوڕ مان»و «سان نی» و «یار سان» و «نی سان» و «تێلی» و «سەروەر» و «مەر» «تاها» و «تاهاران» و» تا مەر» و «تەمەڕ» و «بۆد» و «بۆت» و «بۆت ئان، تەنانەت «ماه دێ و، ……. هتد.
مەلای جەزیری کە دەور و بەری 600 ساڵێک پێش ئێمە ژیاوە، ئێمە ئەمڕۆ زۆربەمان بە بیرمان نەماوە، جاران داک و داپیرەمانمان، دەیانگۆت ڕۆژی چارشەمان ئاوی گەرم مەڕێژن، چونکە مەلائیکەت دێنە سەرئاردی، بەڵام ئەوڕۆ دەزانم کە ئەو ڕۆژە ڕۆژی لە دایک بوونی «خانی» بووە، منداڵانی ئێمە، یان نەوەی ئەوڕۆ، کەسیان نەیان بیستووە ڕۆژی چارشەمە چەندە پیرۆزە تا ئاوی گەرم نەڕێژن.
وا دیارە حەزرەتی مەلای جەزیریش چیڕۆکی خانی لە باو و باپیرانی بیستووە، کەواتە زانیویە «خانی» چ زاتێکە، واتە لای ئەو «خانی»ی «یەقیین ڕۆح و ڕەوانە، بەڵام ئێمە کە ئەو زانیارییانەمان نییە و نازانین، بۆیە هاتووین لێکدانەوە بە گوێرەی ئەوەندەی ئەوڕۆ زانیومانە بۆ شیعرەکانی کردووە، نەک بە گوێرەی ئەوەی 600 ساڵ پێش ئەوڕۆ لە بیری شێخی مەزن خولابووەوە و خەو و خۆراکیی لێ هەڵگرتبوو، لە بەردەم ئەو زاتە دەسووتاو و پاشان چاک دەبووەوە، بەمەیشەوە هەستی بە ماندیبوون نەدەکرد،. بەڵکو بە خەیاڵی جوانیی ئەو خەوی لێدەکەوت و خەونی پێوە دەدیت، خانی بە دڵداری داناە، چونکە تاژدین زۆرن لەو زەمانە، هەتا ئەویش بە دەردی شێخی سەروەردێ نەڕوات.
یەقین ڕووح و ڕەوانە، ئەو «خانی»یە ئێزایە، گاپیلەیە، مۆ کوڕە، کاکایە، یارسانە، خۆش ناوە، کانی و کاوانییە، یارسانە و نیسانە، گەیلانییە و خەللانییە،………..، لای بەشێک لە ماداکان زازایە.
ئەگەر ئەو زاتە دەستەڵاتدار بایە، مەلا دەیگۆت پادشا، بەڵام ئەو لێرەدا پەیڤی «شاهی» بەکارهینایە، لە نیو گەلی مادا ئەو پەیڤە تەنها بۆ خودا بەکاردێت.
بەیانیت باش خانی، ئەتو ئەو شاهەی بە زمانی شیرینی من دەدوێی، چەند خۆشە کاتی ؛ماه دێ» دێتەوە بە زمانی شیرینی مادا « ئەوڕۆ بووە بە کوردی، یێزیدی یان ئێزیدی، زازاکی، موکوری، کورمانشاهی، یارسان و لووڕی کەلهوڕی، شەبەکی، گەرگەری، فەیلی،
خوڕەسانی…..) لە گەڵی بدوێی، سەرۆکی دەولەتەکەت تێ ناگا، شاهی شیرین زمانت، خانی گوێت لێ دەگرێ.
ئەتووی ڕۆح و ڕەوانی منی، گیانی من بە قوربانت بێ،
خانی واتا ئێزا، یان یارسان
ئا خودای گەورە خانی چ زاتێکە چەند شیرین خوڵقاندووتە، خانی نە قەندە و نە نەباتە، گوومان ناکەم، لام یەقیینە ئەو ڕۆحە و حەیاتە،
خانی دە جارێک ئاوڕێکمان لێ بدەوە هەتا دڵ خۆش بین بەو جوانییەت،
خانی بۆ مەی عەبداڵ لای خۆدا بپاڕێوە تا بمێنین، جارێکی دیکە، ڕۆژی لە داک بوونت ببینین، کە ئەو ڕۆژە جەژنی نەورۆزە و سەری ساڵی مادایە، تەنها خۆدا دەزانی ئەو ڕۆژی نەورۆزە کەنگین بووە، یا ئەو سەرساڵەی مادا لە کەنگینەوە دەست پێدەکا!
خانم و خانێ، میر و کجە میر، لای گەلی مادا، عید و سەرساڵیان نەبووە و نییە، با نێمی میرێک یان کچێکی ئەو میرە لە دیرۆکی مادا بێنن عید و سەرساڵیان هەبووبیت، بۆیە یێژم: خانی ئێزایە، نووری خودایە، ئەو عید و سەرساڵی هەیە، ئەو شاخانی یە، لە ڕۆژی لە دایک بوونت خانی، شایی و داوەت و دیلانت بۆ دەکەین، سترانت بۆ دەچڕین، ئەوڕۆ بووە بە «شێخانی» مەزار و مەرقەدت بۆ درووست دەکەین، لە دەوری کۆ دەبینەوە و دەیکەین بە گوند و دەیکەین بە شار، نێمی دەکەین بە «شێخان».
شێخێ من، هەی ئەوینداری خانی، من وەکو موریدێک، داوا دەکەم بمانبووری، دڵ تەنگ نەبی، گەردنمان ئازاد بکە.
لە واری مادا بە کۆڕ و گۆنگرە و کۆبوونەوە، یادت دەکەن هۆزانەکانت دەڵێنەوە و دڵخۆشت دەکەن، بەڵام هەر یەکە و بە دڵی خۆی ئەو عەشقەت، ئەو هەوەسە خۆداییەت بۆ خانی، لێکدانەوەی بۆ دەکەن، یەقین دەزانم ئەوە دڵت تەنگ دەکا، جارێکی دیکە شێخی مەزن، یێژم بمانبوورە، ئێمە نازانین پەیڤی «میر پەنجۆ» لە لاوک و سترانی کاوێس ئاغا، کە تەنیا سەد ساڵێک پێش ئەوڕۆیە، واتای چییە؟، دێین باسی عەشقی تۆ بۆ خانی دەکەین، دێ وەرە لێ لێ، وەرە لێ لێ…
هەندێ کەس لێکدانەوە بۆ ئەو بەیتانەی مەلای جەزیری دەکەن و وا لێکی دەدەنەوە و بەو ئاقارەی دەبەن گوایە حەزی لە کچی میری بۆتان کرد بێ و ئەو هۆزانەی بۆ گۆتبێت، ئەوە ڕاست نییە، چونکە لە کۆمەڵگەی مە، هەتاکو ئەو ڕۆژی لە گەڵدا بیت، ئەوە کوڕی میرە بتوانێ حەز لە کچی میرەکی دیکە بکات، بەڵام منی هەژار ئەگەر هۆزانەکم بەسەر کچی میر نووسێ، ئەگەر شاربەدەر کرام ئەوە دەبێ نانێ بخۆم نانێ بکەمە خێر بۆ میر، ئەوجا 600 ساڵ پێش ئەوڕۆ، مەلای جەزیری دڵدارێکی خەیاڵاوی بۆ ئەو هۆزانەی داهێنا، هەتا بە دەردی شێخی ئیشراقی گووندی «سەروەردێ» نەڕوات. بزانە چۆن ناحەزانی مادا نێمی «سەروەر دێ»یان کردە «سەهرەوەردی»، «مە» یان گۆڕی بۆ «مهر»، «مەر ئان» بوو بە «مهران» ، «تا هاڕان» بوو بە «تەهران»، ئەو پەیڤانە هەموویان ناوی «خانی» ینە، ئەو سەروەرە، مەرە، مەر بانە، مەری ئاسمانە، تاکی هاڕانە، تا لێکدانەوەی ڕاست و دروستی دەقێکی دیکە هەمووتان بە خوای باڵادەست دەسپێرم.