
هاوار مورتكه‌یی
ماوه‌یه‌كه لێره و له‌وێ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كه‌سانی نا پڕۆفیشنال و قین له دڵ، له نێو ڕاگه‌یاندنه‌كانی عێراق، به زمانی زبڕ و دوور له ئه‌ته‌كیتی ڕۆژنامه‌وانی، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر یانه‌كانی كوردستانی ( هه‌ولێر، دهۆك، نه‌ورۆز، زاخۆ)ی به‌شدار له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق.
بۆیان هه‌زم ناكرێت!
نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسانی عێراق، چاویان به‌و پێشكه‌وتنه‌ی وه‌رزشی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت و ده‌بینن له هه‌موو سێكته‌ره‌كانی وه‌رزش، وه‌رزشوان و یانه‌كانی كوردستان، به‌پێش وه‌رزشی عێراقدا كه‌وتوون، زیاتر به‌وه‌ش په‌ست بوونه و بۆیان هه‌رس ناكریت كه یانه‌ی هه‌ولێر له‌نێو هه‌موو یانه‌كانی عێراقدا، پێشه‌نگی گرتووه، هه‌روه‌ها یانه‌ی زاخۆ و دهۆك له گۆڕه‌پانی به‌شدارییه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا ئه‌نجامه‌كانیان له یانه‌كانی عێراق باشتره، بۆیه ماوه‌یه‌كه له سۆشیال میدیا و له په‌یجه‌كانی خۆیان هێرشی ناڕه‌وا ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و یانانه‌ی كوردستان.
بوختان و هه‌واڵی بێ بنه‌ما
ئه‌وانه ده‌یانه‌وێ شكستی هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق له پاڵه‌وانێتییه‌كانی ده‌ره‌وه بخه‌نه ئه‌ستۆی هه‌ڵوێستی هه‌ندی له یاریزانانی ئه‌و یانانه، هه‌روه‌ها هه‌ندێ ڕۆژنامه‌نووس، له‌وانه كه‌ڕار محه‌مه‌د ده‌یه‌وێ تۆوی دووبه‌ره‌كیه له‌نێو یانه‌كانی كوردستان بچێنێت، ئه‌وه‌ی جێی هه‌ڵوه‌سته‌یه ئه‌و به‌ناو ڕۆژنامه‌نووسه وه‌رزشییه‌ی عێراق، له دوا پۆستیدا بوختانێكی بلاوكردۆته‌وه و مه‌به‌ستیش لێی، نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كییه له‌نیوان هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و دهۆك، ئه‌و كه‌ڕار محه‌مه‌ده له پۆسته‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه گوایه یانه‌ی زاخۆ یاریزانه‌كانی سه‌رپشك كردووه بۆ یاریكردن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلۆمپی عێراق، دواتر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌و بڕیاره‌ی زاخۆ لێدانه له یانه ڕكابه‌ره‌كه‌ی دهۆك!
نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی
له ڕاستیدا ئه‌و بڕیاره‌ی زاخۆ نه‌ك په‌یوه‌ندی به یانه‌ی دهۆك نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به هیچ یانه‌یه‌كی دیكه‌وه نییه، به‌ڵام مه‌به‌ستی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه عێراقییه، ته‌نها ئامانجێكی لێی هه‌یه، ئه‌ویش نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی له نێوان یانه‌كانی زاخۆ و دهۆك.
خه‌ڵاته‌كه‌ی زه‌بێست
ئه‌وه‌ی زیاتر میدیاكار و هه‌ندی په‌یجی وه‌رزشی عێراقی توڕه‌كردووه، هه‌ڵوێستی ڕۆژنامه‌نووسانی ولاتانی كه‌نداوه كه به سه‌رسوڕمانه‌وه باس له ئاستی یانه‌كانی كوردستان و هه‌روه‌ها ئاماده‌بوونی هانده‌رانی یانه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن و به‌راوردی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی كه‌می جه‌ماوه‌ری یانه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن له یاریگاكانی خۆیان، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی نیوده‌وڵه‌تییه‌وه، خه‌ڵاتی زه‌بێست درایه هانده‌رانی یانه‌ی زاخۆ.
دهۆك ئیدانه‌ی ده‌كات
له لایه‌كی دیكه‌وه ئیدارەی یانەی دهۆک بە توندی ئەو پڕوپاگندانه ڕەتدەکاتەوە کە لەلایەن هەندێک ڕۆژنامەنووس بەبێ هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی له‌سه‌ر یانه‌كه‌یان بڵاوکراونەتەوە.
ئیدارەی یانەکە پابەندبوونی تەواوی خۆی بە لێدوانی پێشووی دکتۆر عەبدوڵڵا جەلال سەرۆکی یانەکە دووپاتدەکاتەوە، سەبارەت بە ئازادکردنی یاریزانان بەبێ ئەوەی داوای دواخستنی یارییەکان بکات، پێی وایە بەرژەوەندییەکانی هەڵبژاردەی عێراق لە پێش هەموو شتێکەوەیە.
تۆڕی وەرزشی دهۆک ئیدانەی توندی خۆیان بۆ ئەو ڕێبازە ناپرۆفیشناڵە دەردەبڕن، لەوانە کەرار محەمەدی ڕاگه‌یه‌ندكاری عێراقی، كه لە هەوڵدان بۆ چاندنی دووبه‌ره‌كی لەنێوان هاندەرانی دوو یانەی ده‌سته خوشک، بەهۆی ئەو زمانە نەشیاوەی کە لە پۆستەکەیدا بەکارهاتووە.